به‌ر له‌وه‌ی خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره له پایته‌ختی ئۆکرانیا به‌ڕێوه‌بچێت به مه‌به‌سـتی گوشـارخستنه سه‌ر حکومه‌ت تاوه‌کو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جۆن مه‌ککه‌ین له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه.
سیناتۆر جۆن مه‌کـکه‌ین پـشـتیوانی خۆی بۆ خۆپـیشـانده‌ران ده‌ربڕی که له سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه کۆنترۆڵی ناوجه‌رگه‌ی شـاری کێیڤ پایته‌ختی ئۆکرانیایان کردووه.
سیناتۆر جۆن مه‌کـکه‌ین ده‌ڵێت زۆر شـانازی ده‌کات به گه‌لی ئۆکرانیاوه بۆ ئه‌و کاره‌ی ده‌یکات له پـێناو سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی دیموکراسی له وڵاته‌که‌یاندا.
مانگی ڕابردوو خۆپـیشـاندان له ئۆکرانیا ده‌سـتیپـێـکرد دژی بڕیارێـکی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که سه‌باره‌ت به کشانه‌وه له ڕێـکه‌وتنێـکی سه‌ره‌کی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
کێیڤ ده‌ڵێت له بری ئه‌و ڕێـکه‌وتنه سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر باشتر و تۆکمه‌کردنی په‌یوه‌ندیـیه ئابوریـیه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووسیادا.
لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی حکومه‌تدا نین. مۆسـکۆ هیچ تێبینیه‌کی ڕاسته‌وخۆی نه‌داوه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی مه‌کـکه‌ین بۆ ئۆکرانیا، به‌ڵام سێرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتویه‌تی حکومه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا پـێده‌چێت هه‌سـتی هه‌ڵوێسـتی ڕیالیستیکانهیان له‌ده‌سـتدابێت له سۆنگه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایـیه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوی ئۆکرانیا به ئاڕاسته‌ی ڕووسیادا.

Your browser doesn’t support HTML5