نێڵسۆن ماندێلا سه‌رۆکی پـێشـووی ئا‌فریکای باشور پاش 10 ڕۆژ له مردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له مه‌راسیمێـکی تایبه‌ته‌دا له ناوچه‌که‌ی خۆی به‌خاک‌سـپـێردرا.
ئه‌حمه‌د کاترادا هاوڕێـیه‌کی دێرینی به‌ڕێز ماندێلا بوو، نێڵسۆن ماندێلای به برا گه‌وره‌ی خۆی داده‌نا و بیره‌وه‌ری ده‌یان سـاڵه‌ی خۆی بۆ ئه‌و نزیکه‌ی 4500 که‌سه ده‌گێڕایه‌وه که به‌شـداریـیان له مه‌راسیمی به‌خاکسـپاردنه‌که‌دا کردبوو.
ئه‌حمه‌د کاترادا ده‌ڵێت دواجار که ماندێلای به زیندوویی بینی ئه‌و کاته بوو که له نه‌خۆشـخانه سه‌ردانی کردبوو، ده‌ڵێت خه‌مێـکی زۆر گه‌وره دایگرتووه و ده‌سـتیشی به گریان کردووه. به‌ڕێز کاترادا ده‌ڵێت نێڵسۆن ماندێلا ده‌سـتی گرتووه و ڕێک و ڕه‌وان ساته وه‌ختێـکی ئێجگار هه‌سـتیار بووه بۆی.
سه‌ربازه‌کان 21 گولـله‌یان به ئاسـماندا ته‌قاندووه وه‌ک سڵاوی ڕێزلێنانی له‌شـکری له نێڵسۆن ماندێلا و هاوکاتیش فڕۆکه له‌شـکریـیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌خاکسـپاردنی ماندێلادا به ئاسـماندا به‌رز ده‌فڕین.
ناندی ماندێلا نه‌وه‌ی نێڵسۆن ماندێلا، یه‌کێـک بوو له به‌شـداربووانی مه‌راسیمی به‌خاکسـپاردنه‌که، ده‌ڵێت نێڵسۆن ماندێلا باپـیرێـکی به زه‌بر بووه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانیدا و وه‌های ده‌کرد ئامۆزاکانم جلوبه‌رگیان هه‌ڵبگرنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له خۆ ئاماده‌کردنه‌کان بۆ خوێندن ته‌واو ده‌بوون. پـرنسیپی خۆی هه‌بوو هه‌تا بمانکات به خه‌ڵـکی باشتر له ژیانماندا.
سه‌رۆکی مالاوی یه‌کێـک بوو له به‌شـداربووان، ده‌ڵێت نێڵسۆن ماندێلا ڕێ نیشـانده‌ربووه بۆ باشـترکردنی ژیانی زۆر که‌سی تر و به تایبه‌تیش ئه‌و خانمانه‌ی ده‌یانویست بـبنه ڕێبه‌ر.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له فایله ده‌نگیـیه‌که‌دایه.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی ماندێلا
ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی نێڵسۆن ماندێلا