کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـک چوونه‌ته سه‌ر ماڵی کارمه‌ندێـکی ته‌ندروسـتی له شـارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان کوشـتووه.
چه‌کداره‌کان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به چه‌کی بێ ده‌نگ کارمه‌نده‌که‌یان له خه‌ودا کوشـتووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و دوو کوڕ و کچه‌که‌ی.
پـۆلیس ده‌ڵێت هۆکاری هێرشه‌که هه‌تا ئێسـتا نه‌زانراوه و لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه، له گه‌ڕه‌کی وهزیریـیهی باکوری به‌غدای پایته‌خت بۆمبێـک که به پاسێکه‌وه کرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 سه‌رنشینی پاسه‌که له‌گه‌ڵ برینداربوونی 7 که‌سی دیکه.
له شـاری موسڵیش بۆمبێـکی لاڕێ که به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا ته‌قێنرابوو، 2 که‌سی سیڤیلی کوشتووه و 4 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هه‌تا ئێسـتا به لانی که‌م 213 که‌س به بۆمب و هێرشی چه‌کداری له سه‌رانسه‌ری عێراقدا کوژراون.