ته‌رمی نێڵسن ماندێلا سه‌رۆکی پێشوی ئا‌فریکای باشور گه‌یشته شارۆچکه‌ی ماتاتای باشوری وڵاته‌که ئه‌مه‌ش دووا وێستگه‌یه‌تی به‌ر له‌وه‌ی بچێته گوندی کون‌و.
له کاتی گه‌یشتنیدا له فڕۆکه‌خانی ماتاتا تیپێکی میوزیکی له‌شکری به ژه‌نینی میوزیک پێشوازییان لێکرد.
ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردنه‌که‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له گوندی کون‌و به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتریش کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئافریکا ڕێوڕه‌سمێکیان له بنکه‌ی ئاسمانی واتهرکلوف بۆ ڕێزلێنان له که‌سایه‌تی دژه ئاپهرتاید ئه‌نجامدا و له‌وێ ماندلا ماندێلا کوڕه‌زای نێڵسن ماندێلا ڕایگه‌یاند باپیری به به‌رده‌وامی کاری کردووه بۆ باش کردنی ژیانی خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ش که وازی له کاری سیاسی هێنا.
ماندلا گوتی ئه‌م کهسیایهتییه جیهانییه ته‌نانه‌ت پاش به ده‌ستهێنانی دیموکراسیش له ئه‌فریکای باشور به به‌رده‌وامی هه‌وڵی ده‌دا بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی.
ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ش که له سیاسه‌ت خانه‌نشین بوو سه‌ره‌نجی گۆڕا بۆ شته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌کو ڤایرۆسی HIV و AIDS هه‌روه‌ها ته‌ندروستی منداڵان.
شایانی باسه کاربه‌ده‌ستان له‌و بڕوایه‌دان نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س له پریتۆریا سه‌ردانی ته‌رمه‌که‌ی به‌ڕێز ماندێلایان کردبێت بۆ ڕێزلێنان.
په‌یامنێری ده‌نگی پیته‌ر کۆکس ڕایگه‌یاند له هه‌ندێک کاتدا پۆلیس خه‌ڵکه‌که‌ی پێکۆنتڕؤل نه‌ده‌کرا.