جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت جان کێری درێژه به وتووێژه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی خۆی ده‌دات که له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی ئه‌نجامی دابوون.
بڕیاره جان کێری له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیم و له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له شـاری ڕامه‌ڵڵا کۆبـبێته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی درێژه به دانوسـتاندنهکانیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی پـرۆسه‌ی ئاشتی که له مێژه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت.
خانم جێنفه‌ر سـاکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی کۆبوونه‌وه‌کانی پـێـنجشه‌ممه ته‌واوی مه‌سه‌له‌کانی سه‌ر مێزی دانوسـتاندن ده‌گرنه‌وه، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ئاسایش.
جێی ئاماژه‌یه جان کێری له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گوتی من بڕوام وایه هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی له هه‌موو کات زیاتر له ڕێـکه‌وتن نزیکترن.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو جان کێری له‌گه‌ڵ زیپـی لیڤنی سه‌رۆکی وتووێژکا‌رانی ئیسرائیل و هاوتا فهڵهسـتینیـیهکهی سائیب عره‌یقات له واشنتن کۆبوونه‌وه.
به‌پـێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م سێ دیپـلۆماته بۆ ماوه‌ی 3 کاژمێر وت‌ووێژیان کردبوو.
ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا به سه‌رپه‌رشـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیان به وتووێژکردن کرده‌وه و هه‌ردوو لایان ڕازیبوون بۆ ماوه‌ی 9 مانگ درێژه به کۆبوونه‌وه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بده‌ن.