له‌م مێزگرده‌دا دۆسێی هه‌شت گیراوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌خه‌ینه به‌ر باس. ئه‌و هه‌شت که‌سه بۆ له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌گیرێن؟
خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی جه‌ور و سته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووده‌دات.
خۆپیشانده‌رانی توڕه کاتێک به‌ردبارانی کونسڵخانه‌ی ئێران ده‌که‌ن، ئاماژه‌یه‌که بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سیسته‌مه‌ی پشت به له‌سێداره‌دان ده‌به‌ستێت بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی خۆی.
به‌رده‌کان ده‌ڵێن وه‌ک چۆن شۆڕشی به‌رد بره‌وێکی به ڕه‌وشی فه‌له‌ستینیه‌کان دا ، ئاوه‌هاش شیانی هه‌یه هه‌ر ئه‌و به‌رد هاویشتنه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بێت له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا.
ئه‌مه شیکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسیانه نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی باسکردنه له‌و هه‌وڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان داویانه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
کامیل نه‌جاڕی، ده‌مڕاستی گروپی پشتیوانی له گیراوه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له باشور
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
هه‌شت که‌س له‌و خۆپیشانده‌رانه له هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌کرێن و هێشتاش ده‌سه‌ڵاتداران له گرتوخانه هێشتویاننهتهوه.
له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌و هه‌شت که‌سه به ئاژاوه‌گێڕ ناودێر ده‌کات.
کوردی ڕۆژهه‌ڵات به شۆڕشگێڕه‌کان ده‌یانناسێنێت.
پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که‌ش له‌وه‌دایه ئایا له دوو ناوچه‌ی کوردستاندا (ڕۆژهه‌ڵات و باشور) پێناسه‌یه‌کی جیاواز بۆ شۆڕشگێڕ و بۆ ئاژاوه گێڕ هه‌یه؟
به‌ڵێن ساڵح میوانداری مێزگرده‌که‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:

هونه‌ر تۆفیق

کامیل نه‌جاڕی
پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که‌ش له‌وه‌دایه ئایا له دوو ناوچه‌ی کوردستاندا (ڕۆژهه‌ڵات و باشور) پێناسه‌یه‌کی جیاواز بۆ شۆڕشگێڕ و بۆ ئاژاوه گێڕ هه‌یه؟
به‌ڵێن ساڵح میوانداری مێزگرده‌که‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد : گیراوه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له نێوان شۆڕشگێڕ و ئاژاوه‌گێڕدا