له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ته‌قه‌ی به ئاڕاسته‌ی سوریا کردووه له پاش ئه‌وه‌ی له خاکی سوریاوه ته‌قه له سه‌ربازه‌کانی کراوه له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان.
له‌شـکر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قه له سه‌ربازه‌کانی کراوه، ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ڕاستی به‌رزایـیه‌کانی گۆلان جێـگیرن، سه‌ربازه‌کانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و له سه‌رچاوه‌ی ته‌قه‌کردنه‌که‌یان داوه.
به‌پێی به‌یانـنامه‌که هیچ زیانێـکی گیانی به ئیسرائیلیـیه‌کان نه‌کوتووه.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز گوتی سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شـکری گوتویه‌تی شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له نزیک ده‌روازه‌ی قونه‌یتره ڕوویداوه و سه‌ربازانی ئیسرائیلی گوتویانه سه‌ربازێـکی سوری ته‌قه‌ی لێـکردوون. سه‌رچاوه‌که گوتوشیه‌تی لهشـگر هێشـتا لێـکۆڵینه‌وه ده‌کات تاوه‌کو بزانێت ئایا هێزه‌کانی کرابوونه ئامانج یان نا.
چه‌ند کاژمێرێـک به‌ر له‌م ڕووداوه، گولـله خومپاریهک به‌ر گوندی مه‌جده‌ل شه‌مسی دورزیسـیهکان له گۆلان که‌وتبوو. هیچ زیانێـکی گه‌یانی له‌وێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.