هێزه‌کانی ئاسایشی میسر ڕۆژی هه‌ینی گازی فرمێسـک ڕێژیان له دژی ئه‌و سه‌دان خۆپـیشـانده‌ره ئیسلامیـیه به‌کارهێنا که سهرپـێچیان له‌و یاسا نوێـیه‌ی خۆپـیشـاندانه کردبوو، ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه له لایه‌ن داکۆکیکارانی دیموکراسی و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه.
توندترین پـێـکدادان له شه‌قامی هه‌ڕه‌می پارێزگای جیزه بوو. له قاهیره‌ی پایته‌ختیش له ده‌وروبه‌ری قه‌سر ئهلقوبـبه پـێـکدادانی توند ڕوویانداوه.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی عه‌ریشی سینا و هه‌ردوو ناوچه‌ی زیزینیا و عهوایدی ئه‌سکه‌نده‌ریـیه و له شـاری سویس خۆپـیشـاندانه‌کان پـێـکدادانیان لێـکه‌وته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران به ده‌یان که‌سیان له‌سه‌ر ئه‌م خۆپـیشـاندانانه ده‌سـتگیرکردووه.
له‌وه‌تای له مانگی حه‌وته‌وه محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادراوه، لایه‌نگرانی نزیکه‌ی ڕۆژانه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازده‌که‌ن و به تایبه‌تی ڕۆژانی هه‌ینی له پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو به ژماره‌یه‌کی زۆر بڕژێنه نێو شه‌قامه‌کانه‌وه. زۆر جار ئه‌و خۆپـیشـاندانانه پـێـکدادانیان لێـکه‌وتووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش یان خه‌ڵـکی سیڤیل.
ده‌سه‌ڵاتدارانیش لای خۆیانه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یاسایه‌کی نوێـیان ده‌رکرد بۆ سـازکردنی خۆپـیشـاندان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی سـنووردارکردنی خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کان. به‌پـێی یاسا نوێـیه‌که ده‌بێت ڕێـکخه‌رانی هه‌ر خۆپـیشـاندانێـک سێ ڕۆژ پـێشتر له‌و ڕۆژه‌ی به نیازن خۆپـیشـاندانه‌که‌ی تیادا سـازبکه‌ن مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خۆپـیشـانده‌ران دووچاری زیندان و سـزای دارایی گه‌وره ده‌بن.
له‌وه‌تای یاساکه ده‌رچووه هێزه‌کانی ئاسایش بڵاوه‌یان به چه‌ندان خۆپـیشـاندان کردووه که یه‌کێـکیان له لایه‌ن چالاکوانانی نائیسلامیشهوه سـازکرابوو. له خۆپـیشـاندانێـکی خوێندکارانیشدا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خوێندکارێـک کوژراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا به شێوه‌یه‌کی توند کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی که له لایه‌ن کومه‌ڵی ئیخوانه‌کانی سه‌ر به محه‌مه‌د مورسی سـازبکرێت و مۆڵه‌تی بۆ وه‌رنه‌گیرێت.