تورکیا و هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه کۆمه‌ڵه گرێبهسـتێـکیان مۆرکردووه که ڕێـگه به هه‌رێم ده‌دات نه‌وت و گازی سروشـتی خۆی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان بکات له ڕێگه‌ی ئه‌و لوله وبۆریه نه‌وتیانه‌ی که به خاکی تورکیادا تێپه‌ڕ ده‌بن.
سه‌رچاوه‌کان به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه گرێبه‌سته‌کان له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ کاژمێری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا مۆرکراون.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئانکه‌ره و هه‌ولێر ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی توڕه‌بوونی به‌غدا که ده‌ڵێت ته‌نها خۆی وه‌ک حکومه‌تی ناوه‌ندی مافی به‌ڕێوه‌به‌ردنی که‌رتی نه‌وتی ته‌واوی وڵاته‌که‌ی هه‌یه. ڕۆژی پـێنجشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق گوتیان مۆرکردنی هه‌ر گرێبهستێـک له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتان پـێشـێلکردنێـکه بۆ سه‌روه‌ری عێراق.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی تورکیا ئاماده نه‌بووه له‌م باره‌یه‌وه هیچ ڕاگه‌یاندنێـک بدات.
جێی ئاماژه‌یه کۆمپانیایه‌کی وزه‌ی تورکی که ئانکه‌ره دایمهزرندووه له هه‌رێمی کوردسـتان کاربکات، گرێبه‌سـتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا مۆرکردووه بۆ کارکردن له 13 ناوچه‌ی هه‌رێم و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریکایـیش ڕێـکه‌وتووه به مه‌به‌سـتی کارکردن له نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ناوچانه.
به‌پـێی ڕۆیته‌رز له نێو گرێبهسـتهکاندا، ڕاکێشـانی لوله‌یه‌کی نه‌وتی نوێی تێدایه له‌گه‌ڵ لولهیهکیش بۆ گازی سـروشتی، ئه‌مه‌ش بۆ زیادکردنی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ یه‌ک ملیۆن بۆشکه نه‌وت له ڕۆژێـکدا له سـاڵی 2015 . پـێشـبینی ده‌کرێت هه‌نارده‌ی گازی سروشتیش له سه‌ره‌تای 2017 ده‌سـتپـێبکات.
به پـێی ڕێـکهوتـننامهکان، داهاتی ئه‌م نه‌وته‌ی کوردسـتان له حسابێـکی تایبه‌ت له بانکێـکی تورکی داده‌نرێت و پاره‌ی کۆنتراکتهرهکانی لێ ده‌درێت و ئه‌وی دیکه‌ی له بانکه‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی داهاته‌کان ڕێـکده‌که‌ون.