ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی ئێران ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب گه‌یشتۆته تاران.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ده‌ڵێن عه‌بدوڵا بن زاید له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه یه‌ک ڕۆژیه‌یدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران و هه‌روه‌هاش موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی وه‌زیرێکی ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌به بۆ ئێران له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی ڕابردوودا و هه‌روه‌هاش له‌و کاته‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له مانگی هه‌شتی ڕابردووه‌وه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی وه‌رگرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانیه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه و ساڵانه بڕه‌که‌ی ده‌گاته چه‌ندان ملیار دۆلار، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات ناکۆکییان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک دۆسێ هه‌یه له‌وانه کۆنترۆڵکردنی 3 دوڕگه له که‌نداوی فارس‌دا و هه‌روه‌هاش پشتیوانیه‌کانی تاران بۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
هه‌رچۆنێک بێت میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ی زوو پێشوازیی له ڕێکه‌وتنی ناو‌کی نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهان کرد.