سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی که بڕیاره له مانگی چواری سـاڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا مۆرناکات.
کارزایی ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی فری ئه‌وروپا، گوتی ڕێکه‌وتنه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی باشه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی مۆری بکات ده‌بێت له پـێشـدا ئه‌مه‌ریکا کۆتایی به هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌فغانیـیه‌کان بهێنێت و یارمه‌تی بدات له دهسـتپێـکردنهوهی پـرۆسه‌ی ئاشـتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.
کارزایی هه‌روه‌ها دووباره‌ی کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت ده‌سـتوه‌رنه‌داته هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی چواری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان.
له لایه‌کی دیکه‌وه سوزن ڕایس ڕاویژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی (تولوع)ی ئه‌فغانسـتان، گوتی ده‌بێت حامید کارزایی به‌ر له کۆتایی ئه‌مسـاڵ ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه ئاسایشیـیه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات مۆربکات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه نیـیه ته‌نها کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کان له پاش سـاڵی 2014.