به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌کردن به‌لانی که‌م 36 که‌س ڕۆژی چوارشه‌ممه له عێراق کوژراون و هاوکات له دوو ناوچه‌ی جودای به‌غدا کۆی 13 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه.
ته‌رمه‌کان که هه‌شتیان له عه‌ره‌ب جبوری ناوچه‌ی دۆره دۆزرابوونه‌وه و 5 ته‌رمه‌که‌ی تر له ناوچه‌ی شوعله، ده‌ست و قاچیان بهسـترابوونهوه و گولـله به سه‌ر و سنگیانه‌وه نرابوو.
له هێرشه‌کانیش خوێناویترینیان له ده‌می ئێواره‌دا بوو له پـرسه‌یه‌ک له شـارۆچکه‌ی ئه‌بو غرێبی ڕۆژئاوای به‌غدا، کاتێـک خۆکوژێـک چووه‌ته ناو شوێنی پـرسه‌که و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، له ئاکام 11 که‌س کوژراون و 25 که‌سی دیکه برینداربوون.
گه‌ڕه‌کی حوڕیـیه‌ی به‌غدا، کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێـک و باوک و دایک و 2 کوڕ و کچێـکی ماڵه‌که‌یان کوشـتووه.
گه‌ڕه‌کی دۆره، بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 که‌سی سیڤیل کوژراون.
ناوچه ئهلبوعێسهی باشوری دۆره، سێ گولـله هاون به شه‌قامێـکدا که‌وتوون و له‌وێش 2 که‌س کوژراون.
ناوچه‌ی به‌یاع چه‌ند چه‌کدارێـک ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک کردووه و که‌سێـک کوژراوه.
له ناوچه‌ی جه‌باره‌ی سه‌ر به خانه‌قین خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی به باره‌گایه‌کی پـێشمهرگهدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و 9 ی دیکه برینداربوون.
ناوچه‌ی حهبانیـیهی ڕۆژئاوای به‌غدا، خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی بنکه‌یه‌کی پـۆلیسدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و پاشـان خۆکوژێـکی دیکه هاتووه و خۆی له نێو بنکه‌که‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه. سه‌رئه‌نجام 5 پـۆلیس کوژراون.
شـاری ڕه‌مادی ڕۆژئاوای وڵاته‌که، 2 گولـله هاوه‌ن گیراونه‌ته بنکه‌یه‌کی پـۆلیس و به دوایدا خۆکوژێـک خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و چه‌ند چه‌کدارێـک هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌که و له ئاکامدا 4 پـۆلیس و 2 چه‌کدار کوژراون.
شـارۆچکه‌ی حه‌زه‌ری سه‌ر به پارێزگای موسڵ، چه‌ند چه‌کدارێـک له ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان له تاکسیـیهک کردووه و شۆفێری تاکسیـیهکه و 2 مامۆسـتا که له ناویدا بووبوون کوشـتویانن.
شاری موسڵ، فه‌رمانبه‌رێـکی حکومی که له نزیـک ماڵه‌که‌ی به پـێ ڕۆیشتبوو، ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه.