ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی عێراقی کرد و هاوکات سه‌رۆکی شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق جه‌ختی کرده سه‌ر پـێـداویسـتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆر و قه‌یرانی سوریای دراوسێ.
نیکۆلای ملادینۆڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گوتی خراپـبوونی ڕه‌وشی ئاسایش بهرهنگاریـیهکی هه‌ره سه‌ره‌کیـیه.
ملادینۆڤ به ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، تێرۆرسـتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌کانی عێراق وه‌ها لێبکه‌ن که نهتهوانرێت بهڕێوهبـبرێن و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت ده‌ربچن و هه‌روه‌ها خولقاندنی ڕهوشێـک له توندوتیژی به هه‌مان شێوه‌ی سـاڵانی 2006 و 2008 که وڵاته‌که به‌خۆیه‌وه دیبوی.
جێی باسه شـانده‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق مه‌زه‌نده ده‌کات به لایه‌نی که‌م 9 هه‌زار که‌سی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی له‌وه‌تای مانگی حه‌وته‌وه کوژرابن. به‌مه‌ش ئه‌مسـاڵ به خوێناوی‌ترین سـاڵی عێراق دادنرێت له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه.