ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت کاریگه‌ریه‌کی زۆر بکاته سه‌ر ڕه‌وشی کورد له ناوچه‌که‌دا.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گه‌وره‌ترین لایه‌نی ڕۆژئاوای کوردستان گوناهبار ده‌کات به تاکڕه‌وی و پاوانخوازی و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه له سوریا.
له‌ولاشه‌وه ساڵح موسلم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد واته په‌یه‌ده ده‌ڵێت هیچ که‌سێک مافی ده‌ستێوه‌ردانی نییه له کاروباره‌کانی ڕۆژئاوای کوردستاندا له کاتێکدا له پێناو ڕزگارکردنی گه‌لی خۆمان ده‌خوازین بگه‌ینه ڕێکه‌وتن و له باره‌ی ئایندهی کوردیش له سوریادا خۆمان ڕێگه‌یه‌ک ده‌گرینه به‌ر.
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا باس له‌م ناکۆکیانه ده‌کات.
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
پێشتر په‌یه‌ده پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنێکی کاتیی خسته ڕوو بۆ کوردستانی سوریا.
به پێداچونه‌وه به ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی و په‌یه‌ده‌دا ده‌رده‌که‌وێت چ جۆره ناکۆکیه‌ک له نێوانیاندا هه‌یه.
ناکۆکیه‌ک وه‌ک هه‌ندێک له چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ترسناکه و ده‌شێت په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ناکۆکیانه‌ش ئه‌نجامی نه‌خوازراوی لێبکه‌وێته‌وه.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی له شه‌قامی کوردی‌دا ده‌کرێت ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م ناکۆکیانه‌ی نێوان بارزانی و موسلیم ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له ڕۆژئاوای کوردستاندا شیانی هه‌یه؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
مه‌سعود بارزانی

ساڵح موسلم

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
پێشتر په‌یه‌ده پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنێکی کاتیی خسته ڕوو بۆ کوردستانی سوریا.
به پێداچونه‌وه به ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی و په‌یه‌ده‌دا ده‌رده‌که‌وێت چ جۆره ناکۆکیه‌ک له نێوانیاندا هه‌یه.
که‌مال چۆمانی
ناکۆکیه‌ک وه‌ک هه‌ندێک له چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ترسناکه و ده‌شێت په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ناکۆکیانه‌ش ئه‌نجامی نه‌خوازراوی لێبکه‌وێته‌وه.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی له شه‌قامی کوردی‌دا ده‌کرێت ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م ناکۆکیانه‌ی نێوان بارزانی و موسلیم ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له ڕۆژئاوای کوردستاندا شیانی هه‌یه؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
مێزگرد : له نێوان بارزانی و موسلیمدا