وتووێژی شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران له ژنێڤ به‌رده‌وامه.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و گه‌وره دیپلۆماتانی تری جیهانیش ده‌چنه ژنێڤ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌و وتوێژانه‌دا که هێشتاش باس له گه‌شبینی ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ردوو لای دانوستاندنی ناو‌کی بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک.
هێمن سه‌یدی ، شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌ردوو لای دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ڕێکه‌وتن، به‌ڵام ناشیانه‌وێت ئاستی گه‌شبینیه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کان به‌رز بن تا ئه‌گه‌ر هاتوو به هه‌ر هۆیه‌ک نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوانکراو، ڕووبه‌ڕووی پرسیاری ڕژد نه‌بنه‌وه.
به‌ڕێز سه‌یدی ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دایه له کۆتاییدا ڕێکه‌وتنی نێوان زلهێزه‌کانی جیهان و ئێران هه‌ر ده‌کرێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به چه‌ند قۆناغێک ده‌بێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی