له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق باس له ڕه‌وشی ناجێگیری ناو هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کان ده‌کرێت و ئه‌ندامێکی کوردیش له په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌ڵێت ئه‌و ناجێگیریه له ئاکامی ناکۆکیه سیاسیه‌کان نییه.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت کاتێک باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان ده‌کرێت زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌یه به یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه که شوێنی بۆ لایه‌نه بچوکه‌کان دیار کردووه و پێشده‌چێت هاوپه‌یمانی شیعه‌کان بۆ خۆی بیه‌وێت هه‌ر لایه‌نه و به جیا به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکات، وه ده‌شڵێت ئه‌مه لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش ده‌گرێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی دادگای فێدراڵیه‌وه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌توانێت بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری خۆی کاندید بکاته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره ڕووبه‌ڕووی گرفتێکی تر ده‌بێته‌وه له‌ناو ماڵی شیعه‌دا که وه‌ک به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌ڵێت ناڕازین له مالیکی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئازاد ئه‌بوبه‌کر