زنجیره‌یک ته‌قینه‌وه له پایته‌ختی عێراق ڕوویاندا و له ئاکامدا 24 که‌س کوژران و 66 که‌سی تریش بریندار بوون.
هێرشه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به شێوه‌یه‌کی گشتی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بوون و زۆربه‌شی له گه‌ڕه‌که شیعه‌نشینه‌کان ڕوویاندا.
کوشنده‌ترین هێرشیان له ناوچه‌ی سه‌درییه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ڕوویدا که له‌وێ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو له بازاڕێکدا ته‌قییه‌وه و به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌سی تیایدا کوژران.
هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کات زیاتر له 7 هه‌زار 500 که‌س له‌م ساڵدا له عێراق کوژراون، زۆربه‌شی که‌سانی سیڤیل بوون.
ژماره‌ی قوربانیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵی ڕابردووه دوو هێند بووه و له‌وه‌تای ساڵی 2008 وه هه‌تا ئێسـتا زۆرترینه.