سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی گوشار و سـزاکان له‌سه‌ر ئێران ده‌هێڵێته‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی دڵنیا ده‌بێت ئه‌و وڵاته ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و به‌رنامه ناوکیـیه‌ی ده‌بێت که گومان ده‌کرێت بۆ مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بـێت.
" ئێران خوازیاره یۆرانیۆم بۆ ئه‌و ئاسته بـپـیتێنێت که ده‌توانرێت بگه‌یه‌نرێته ئاسـتێـکی له‌شـکریـیه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمه دانوسـتاندن و وتووێژ ده‌که‌ین. بێگومان هه‌ندێـک به‌ره‌وپـێشـچوون له‌م دوایـیه‌دا بهدهسـتهاتوون، به‌ڵام پـێناچێت قایل بووبن، بۆیه فه‌ڕه‌نسا ئه‌و ڕۆڵه‌ی له دانوسـتاندنه‌کاندا بینیوه بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کاتی که ده‌بێت به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی بگات. ئێمه مه‌رجی خۆمان داناوه، وه ئه‌و مه‌رجانه بۆ هه‌موو لایه‌نه بهشـدارهکان له شوێنی خۆیاندا ده‌مێنـنه‌وه. به لانی که‌م ئه‌مه هه‌ڵوێسـتی فهڕهنسـایه."
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌شڵێت ڕێـکه‌وتنی کاتیش ئه‌و ده‌مه ده‌کرێت که ئێران به‌م چوار مه‌رجه قایلبێت، یه‌که‌م هه‌موو داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بخرێنه ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه، دووه‌م ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم به ئاسـتی 20%، سێـیه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و یۆرانیۆمه پـیتێنراوهی هه‌یه‌تی، چواره‌م ڕاگرتنی کاری بیناکردنی ده‌زگای ناو‌کی ئاراک.
ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆلاند جێـگه‌ی خۆشـحاڵی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو بوو، که به‌رده‌وام نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له باره‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له ئارادایه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش جارێـکی دیکه نیگه‌رانیـیه‌کانی خۆی دووباره کرده‌وه.
" ڕوون و ئاشـکرایه ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ته‌نها بۆ ئێران باشه و بۆ ته‌واوی جیهان خراپه. خه‌ونی سه‌وداکه‌ی ئێران مێرده‌زمه‌ی جیهانه."
ئیسرائیل داوا له فه‌ڕه‌نسـا و پـێـنج زلهێزه‌که‌ی دیکه‌ی جیهان ده‌کات سزاکانی سه‌ر ئێران سووک نه‌که‌ن له‌و ده‌مه‌ی دانوسـتاندن ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی، ئه‌وه‌ی له مانگی ههشـتهوه ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی گرتووه‌ته ده‌ست. ڕێبه‌رانی ئیسرائیل وه‌ها ده‌یبینن ئێرانێـکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌ر بوونی وڵاته‌که‌یاندا.
تاران به‌رده‌وام داوای نه‌مانی ئیسرائیلی کردووه.