یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه‌ی له سه‌ردانه‌که‌ی تورکیای سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌گیرێت نه‌بوونی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری هه‌رێمه‌که‌یه له شانده‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا.
کاوه موحه‌مه‌د، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت پیویست بوو سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ شاری دیاربه‌کر و کۆبوونه‌وه‌کانیشی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا و کاربه‌دستانی کوردیش‌دا له ئاستێکی نه‌ته‌وه‌یی و له ئاستێکی نیشتیمانیدا بووایه و دوور له حیزبایه‌تی و کاری حیزبیانه کاری بۆ بکرایه.

ڕۆژنامه‌کانی تورکیا نوسیویانه له‌و سه‌ردانه‌دا بارزانی و ئه‌ردۆغان له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌یان له دیار به‌کر ڕێکه‌وتنێکی چوار خاڵییان مۆرکردووه له‌وانه به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم دژی هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کی کاتی بێت له کوردستانی سوریادا و هه‌روه‌هاش هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و گازی هه‌رێم.
کاوه موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه چ له هه‌رێمی کوردستان یان له به‌شه‌کانی تری کوردستاندا ئه‌وه‌یه کورد خۆی خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌کی کوردیانه بێت له‌ناو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ کاوه موحه‌مه‌د