ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی کاتی له کوردستانی سوریادا ژماره‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کرێت.
به‌شێکی به‌رچاوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا پشتیوانیان له‌و پڕۆژه‌یه‌ی په‌یه‌ده کردووه.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده جیاوازی ڕوانین له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی په‌یه‌ده هه‌یه به‌ڵام ناکرێت نکوڵی له‌وه بکرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌یه‌ده چه‌ند گرنگه له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی گه‌شه‌کردنی دۆزی کورد له ناوچه‌که‌دا، وه ده‌شڵێت ده‌کرێت ئه‌م پڕۆژه‌یه به ههنگاوێکی پۆزه‌تیڤ ناودێر بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر که‌نعان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ڕوانینی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان وه ڕوانینی تورکیا سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژه‌یه‌ی په‌یه‌ده نزیکن له یه‌ک و ده‌شڵێت به دوور نازانرێت دۆسێی په‌یه‌ده و پرۆسه‌ی ئاشتیش به‌شێک بن له وتووێژه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دیاربه‌کر.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دا:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب