ئاژانسی دهنگوباسی ئنته‌رفاکسی ڕووسیا ده‌ڵێت شـاندێـکی حکومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ڕۆژی دووشه‌ممه له مۆسـکۆ کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێـکردنی ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ کۆنگره‌ی ئاشـتی سوریا، ئه‌وه‌ی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا کار بۆ سـازکردنی ده‌که‌ن.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماده نه‌بوو له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئنتهرفاکسهوه لێدوان بدات که له سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو وه‌زاره‌ته‌که‌یانه‌وه وه‌رگیرابوو.
جێی ئاماژه‌یه ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا له مانگی پـێـنجه‌وه بڕیاری سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشتیـیان دا که له له ژنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا، به‌ڵام هێشـتا ڕۆژێـک بۆ به‌ستنی ده‌سـتنیشان نه‌کراوه.
هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشـان دا بۆ ئاماده‌بوون له کۆنگره‌که، به‌ڵام گوتی ناکرێت به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ڕۆڵی له ئایندهی وڵاته‌که‌دا هه‌بێت.
ڕووسیاش ده‌ڵێت وازهێنانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ناکرێت بـبێته مه‌رجێـکی پـێشوهخت بۆ سـازکردنی وتووێژه‌کان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڤلادمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌سه‌د سـتایشی سوریای کرد بۆ ئه‌و ئامادهیـیهی ده‌ربڕیوه بۆ ناردنی شاندێـک بۆ کۆنگره‌ی ئاشـتی. وه‌ک گوته‌بێژی پـوتن باسی کرد ئه‌مه یه‌که‌م وتووێژی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک بووه له ماوه‌ی دوو سـاڵدا.