جارێکی تریش ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی که سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران هه‌ن.
سه‌رۆکی ئێران هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پاش ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌کانی ژنێڤ له مه‌جلیسی شورای ئێران (په‌رله‌مان) گوتی ئێران هه‌رگیز ده‌سبه‌رداری مافی خۆی نابێت بۆ هه‌بوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ڵێت ئێران ده‌ستبه‌رداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆمیش نابێت له‌سه‌ر خاکی ئێران.
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداریی حه‌سه‌ن حاته‌می ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حئزبی دیموکراتی کوردستان وه تاهیر خالیدی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌کات.
چه‌ندان ساڵه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌وڵی گه‌یشتنه به ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ڵام هه‌میشه به بیانو و هۆکاری جۆراوجۆره‌وه ئه‌و ڕێکه‌وتنه دواکه‌وتووه.
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی، چاو‌دێر زۆر ده‌مێکه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م کۆبوونه‌وانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی کات به‌کارده‌هێنێت، نه‌ک ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی درێژه به‌م کۆبوونه‌وانه ده‌دات؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5