وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی سوریا، که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات، ئاماده نییه به‌شداری له وتووێژه‌کانی مۆسکۆ بکات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئالیکزاندهر لوکاشیڤیچ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند، ئه‌و وتووێژانه‌ی خوازیاربوون تیایدا سه‌نگی بخرێته سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ قه‌یرانی مرۆیی ناو سوریا، وا له لایه‌ن هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاوه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه و ئاماده نین تیادا به‌شـداری بکه‌ن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه میخائیل بۆ‌گدانۆڤ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامێکی پـۆزیتیڤانهی هه‌بووه له به‌رامبه‌ر سـازکردنی ئه‌و وتووێژانه.
کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیا به‌و هیوایه بوون که وتووێژه‌کان ڕێگاخۆشکه‌ر بن بۆ کۆنفرانسی ئاشتی له جنێف که ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.