پـێـکدادان له‌ نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران له‌ ئانکه‌ره‌ ڕووده‌دات

پـێـکدادان له‌ نێوان خۆپـیشـانده‌ران و پـۆلیس له‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی ئانکه‌ری پایته‌ختی تورکیا ڕوویدا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دادگاکه‌ بڕیاری نه‌دا ئه‌و پـۆلیسه‌ی له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی ئسته‌نبوڵ خۆپـیشـانده‌رێـکی کوشت ده‌سـتگیربکرێت.
ژماره‌یه‌ک له‌ خۆپـیشـانده‌ران به‌ داره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی پـۆلیس بوونه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا پـۆلیسش به‌ گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاو هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـکردنیانی دا. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ناو تورکیا ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک خۆپـیشـانده‌ر برینداربوون و 18 که‌سیش ده‌سـتگیرکراون.
مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت نزیکه‌ی هه‌زار که‌س بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ به‌رده‌می دادگاکه‌ گردبووبوونه‌وه‌. ده‌ڵێن ئه‌وان شێوازی دادگایی‌کردنه‌که‌یان پێ باش نیـیه‌. بڕیاری دانیشـتنی داهاتووی دادگا له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌ به‌ڕێوه‌بچێت.