وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت گرنگه ئێران به ڕوون و ئاشـکرایی بۆ جیهانی بسه‌لمێنێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیـیانه‌یه.
جان کێری ده‌شڵێت نێـگهرانیـیهکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه ئێران ڕێگه‌ی پـێنهدرێت چه‌کی ناو‌کی دروسـتبکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م تێبینیانه‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو له ڕۆما.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو لای خۆیه‌وه گوتی ده‌بێت زلهێزان له دانوسـتاندنهکانیان له‌گه‌ڵ ئێران سوور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران کۆتایی به هه‌موو کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی بهێنێت و هه‌موو ماده په‌رتبووه‌کانی نه‌هێڵێت و ده‌زگاکانی ژێر زه‌وی خۆی نه‌هێڵێت که ته‌نها بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی پـێویستن.
گوتیشی هه‌ر ڕێکه‌وتنێـکی نیوناچڵی که وه‌ها بکات ئێران ئه‌وانه‌ی بمێنیته‌وه، ئه‌وا شتێـکی باش نابێت.
هه‌ردوو به‌رپـرس هه‌روه‌ها له باره‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و قه‌یرانی سوریا وت‌ووێژیان کرد.