له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ها بڕیار بوو کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کۆبوونه‌ویه‌ک له پاش جه‌ژن بکات به‌ڵام ئه‌ندامێکی کۆمیته‌که ده‌ڵێت به‌بێ هیچ هۆیه‌ک له سکرتاریه‌ته‌وه که‌سێک به کۆمیته‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه کۆبونه‌وه‌که دواخراوه.
به‌ڕێز ئیبراهیم ده‌ڵێت سکرتاریه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌شڵێت ئه‌و هه‌واڵی دواخستنه نیگه‌رانی دروستکردووه له‌لای ئه‌ندامانی کۆمیته‌که و وه‌های کردووه گومان دروست بێت و بێهیواییه‌ک له‌ناو ئه‌نداماندا بێنێته ئاراوه.
به‌ڕێز ئیبراهیم ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سکرتاریه‌ته هه‌روا خۆی بڕیاربدات بۆ دواخستن و بڕیار به‌بێ هۆکارێکی ئاشکرا ئه‌وا جێی قایل بوون نابێت له ده‌مێکدا ئه‌رکی ئه‌و سکرتاریه‌ته کارئاسانیه بۆ کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی و ئه‌رکێکی لۆژیکی له ئه‌ستۆیه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد
خه‌لیل ئیبراهیم ده‌ڵێت وه‌ها دانرابوو پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ڕۆژی هه‌شتی مانگی ده‌دا کۆبونه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن به‌ڵام که‌سێک له سکرتاریه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دوو ڕۆژ پێش کۆبوونه‌وه‌که هه‌واڵی دواخستنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ بردوون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌ک دیارکرابێت بۆ ئه‌و دواخستنه.به‌ڕێز ئیبراهیم ده‌ڵێت سکرتاریه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌شڵێت ئه‌و هه‌واڵی دواخستنه نیگه‌رانی دروستکردووه له‌لای ئه‌ندامانی کۆمیته‌که و وه‌های کردووه گومان دروست بێت و بێهیواییه‌ک له‌ناو ئه‌نداماندا بێنێته ئاراوه.
به‌ڕێز ئیبراهیم ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سکرتاریه‌ته هه‌روا خۆی بڕیاربدات بۆ دواخستن و بڕیار به‌بێ هۆکارێکی ئاشکرا ئه‌وا جێی قایل بوون نابێت له ده‌مێکدا ئه‌رکی ئه‌و سکرتاریه‌ته کارئاسانیه بۆ کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی و ئه‌رکێکی لۆژیکی له ئه‌ستۆیه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ خه‌لیل ئیبراهیم