پارێزگای موسڵ له عێراق له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا به عێراقێکی بچوک ناودێر ده‌کرێت و زۆر جاریش کاربه‌ده‌ستانی پارێزگاکه به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤانه باسیان له ژیان و گوزه‌ران و ئاسته‌کانی پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تیه ئاینی و ئاینزاکانی ناوچه‌کانی ئه‌م پارێزگایه کردووه.
به‌ڵام ڕووداوه‌کانی پارێزگای موسڵ که به نه‌ینه‌وا ناوده‌برێت کوت و مت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاگهیاندنانهمان پێده‌ڵێن.
کورده خاوه‌ن بڕواکانی ئێزیدی له‌وه‌تای ساڵی 2003 و ڕزگارکردنی عێراقه‌وه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماری توندڕه‌وان بوونه‌ته‌وه و له هه‌ندێک باریشدا ناچارکراون زێدی خۆیان جێبهێڵن.
شه‌به‌که‌کانیش له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وان بێبه‌ش نه‌بوون و هه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو ناوچه‌کانیان جێنه‌هێڵن و بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ههڕهشانهشیان تا ئێستا چه‌ندان جار هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و ده‌یان که‌سیان لێ کوشتون که ژن و منداڵیش له نێویاندان.
تورکومانه‌کان و کریسچیانهکانیش ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و له‌ناوبردن بوونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی له پارێزگاکه لۆمه‌ی زۆرێک له‌و ڕه‌فتارانه له ئه‌ستۆی بێ توانایی حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراق ده‌نێن بۆ سه‌قامگیرکردنی باری ئاسایشی له پارێزگاکه‌دا، له ده‌مێکدا هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان له‌ناو شاری موسڵه‌وه ده‌ڵێن به‌ڕێوبه‌رانی شاره‌که ناخوازن ئه‌م ڕه‌وشه به‌ره‌و ئارامی به‌رن و وه‌ک ئاماژه‌یان پێکردووه مه‌به‌ستی سیاسیانه‌ی خۆیان هه‌یه.
غه‌سان سالم ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانه له پارێزگای موسڵ ده‌ڵێت ئیدی ئه‌مه عێراقه و هه‌موو شتێکی تیادا ڕووده‌دات و هیچیشی تیادا ڕوونادات.
غه‌سان ده‌ڵێت له ماوه‌ی ده‌ساڵدا هیچ یه‌کێک له‌و کارنامه سیاسیانه‌ی بۆ هه‌نگاوه‌کانی عێراق دانرابوون سه‌ریان نه‌گرت و هه‌روه‌هاش خواست و ئاره‌زووه‌کانی وڵاتیانی عێراقیش نه‌هاتنه دی بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ڕه‌وشێکی گونجاوی ئابوری و دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌ی وڵاته‌که‌یه.
هه‌ر بۆیه وه‌ک غه‌سان سالم ده‌ڵێت هه‌رچیه‌ک له عێراق ڕووده‌ده‌ن دیمه‌نی نێگه‌تیڤن له ڕوانگه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان و به ئامانج کردنی که‌مایه‌تیه‌کان و ئه‌و بارانه‌ی بۆ له په‌راوێزنان هاتونه‌ته ئاراوه له به‌رامبه‌ر پێکهاته‌کان و هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان و هیچیش ڕوونادات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ههنگاوێکی نیمچه کۆنکریتیش نه‌گیراوه‌ته به‌ر تا هیوایه‌ک لای وڵاتیانی عێراقی دروست بێت.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان غه‌سان سالم ده‌ڵێت مه‌خابن ڕێبه‌رانی عێراق وڵاته‌که‌یان کردووه به قوربانی هه‌سته تایفهییهکانی خۆیان.
ده‌ڵێت ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی ئێستا له مه‌یدانه‌که‌دان سه‌نگه‌ری تایفهییان له یه‌ک گرتووه، جا پێمان خۆشبێت یان نا لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌ر یه‌که‌یان نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته‌یه‌ک ده‌که‌ن و لایه‌نێکی سیاسی نییه یان که‌مه له ڕووی ئایدیۆلۆژیه‌وه کار بکات و ئه‌مانه‌ش پشتیوانی‌یان زۆر که‌مه له‌ناو ڕای گشتی عێراقیه‌کاندا، هه‌ر بۆیه که‌مته‌رخه‌میه‌که لێره‌دا ته‌نها ناکه‌وێته سه‌ر سیاسیه‌کان به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که پشتیوانی له‌و جۆره سیاسه‌تانه‌ش ده‌که‌ن له‌ناو گه‌لی عێراقدا به‌شێکی به‌رپرسیارێتیه‌که‌یان له ئه‌ستۆیه کاتێک ده‌نگ به‌وجۆره لایه‌نانه ده‌ده‌ن.
غه‌سان سالم ڕۆژنامه‌وانێکی ئێزدی دانیشتوی شاری موسڵه ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی عێراقه له موسڵیش دووباره ده‌بێته‌وه. وه‌ک ده‌ڵێت له به‌ڕیوه‌بردنی موسڵدا هه‌ڵه و که‌م و کوڕی زۆر هه‌ن.
ده‌ڵێت هه‌رگیز ناکرێت پارێزگایه‌ک به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ببرێت، زۆرینه له ماڵی خۆیان دانیشتبن ، ئه‌مه کێشه‌کان و ململانێکانی ناو پارێزگاکه‌ی زیادکردووه و لێره‌شدا ئه‌وانه‌ی له هه‌موو لایه‌ک زیاتر له‌ناو موسڵ و له عێراقیشدا به گشتی زیانی پێده‌که‌وێت کهمایهتیهکانن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات له‌و هه‌ڵمه‌ته به به‌رنامه‌یه‌ی شه‌به‌که‌کانی کردۆته ئامانج، یان په‌لامار دانی ئێزدیه‌کان، هه‌ربۆیه ده‌بینیت شته‌کان له پارێزگای موسڵدا به ئاڕاسته‌یه‌کی دروستدا ڕه‌ت نابن.
غه‌سان نمونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت وه‌ک ئێزدیه‌ک، پێنج ئه‌ندامی ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵدا هه‌ن به‌ڵام له‌ناو ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاکه‌دا هیچ نوێنه‌رێکیان نییه. و ده‌شڵێت بۆ ئه‌م دیارده‌یه ڕووی گله‌یی له لایه‌نه کوردیه‌کانه.
ده‌ڵێت گله‌ییمان له پارتیه کوردیه‌کانه که جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری سه‌ره‌کی بۆ لیسته‌که‌یان واته لیستی هاوپه‌یمانێتی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان ده‌نگده‌رانی ئێزیدی بوون له‌ناو پارێزگای نه‌ینه‌وادا و به‌ڵام هیچ پۆستێکی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاکه نه‌درا به ئێزدیه‌کان.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان غه‌سان سالم ده‌ڵێت ئێستا به شێوه‌یه‌کی گشتی پاریزگای موسڵ به بارێکی زۆر نائاساییدا ڕه‌ت ده‌بێت له ڕووی ئاسایشیه‌وه و وه‌ک چاودێری سیڤیڵی و وه‌ک دانیشتوانی موسڵ وه‌ها لێی ده‌ڕوانین له هه‌ر ساته وه‌ختێکدا بێت هه‌موو شته‌کان داده‌ڕمێن و ئه‌مه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه چه‌کداره‌کان ده‌که‌وێته‌وه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز و پۆلیس هه‌ن به‌ڵام هێشتاش ناتوانن کۆنترۆڵێکی به‌رچاوی ناوچه‌کان بکه‌ن به ته‌واوه‌تی و ئه‌مه‌ش وه‌ک غه‌سان سالم ده‌ڵێت که‌مته‌رخه‌میه‌که‌ی له ئه‌ستۆی هه‌ردوو حکومه‌تی نێوه‌ندی و خۆجێیشه.
هه‌ندێک چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م خراپ بوونه‌ی باری ئاسایشی پارێزگاکه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕه‌وشی ناو سوریاوه و هات و چۆکردنی تێرۆریستانی جهبههتولنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و له شام هه‌یه.
پارێزگای موسڵ هاوسنوره له‌گه‌ڵ سوریادا.
غه‌سان سالم ده‌ڵێت به‌ڵام هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که ململانێ تایفهییهکهی ناو پارێزگاکهیهتی که ده‌کرێت وه‌ک کارئاسانی بۆ هاتوچۆی ئه‌و تێرۆریستانه لێی بڕوانرێت.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپۆرت له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی غه‌سان سالم