به‌رپـرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌نگاوده‌نێت که به‌شێـکی زۆری کۆمه‌کی له‌شـکری بۆ میسر ڕابگرێت، ئه‌مه‌ش دوای پـیاداچوونه‌وه به‌و به‌رنامه‌ی کۆمهکردنه له پاش چه‌ند مانگێـک له لادانی محه‌مه‌د مورسی له پـۆسـتی سه‌رۆک و هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردنی لایه‌نگرانی مورسی.
بهپـرسهکان گوتوویانه بڕیاری ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه کار ناکاته سه‌ر ئه‌و بوجه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ میسر که تایبه‌ته به شه‌ڕی تێرۆرزم و ئاسایشی نیمچه دورگه‌ی نائارامی سینا.
کایتلین هه‌یدن خانمه گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه نکوڵی له‌و ڕاپـۆرت و هه‌واڵانه کرد که ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا ته‌واوی ئه‌و کۆمه‌که ده‌بڕێت که بڕه‌که‌ی 1.3 ملیار دۆلاره و ساڵانه‌یه وه‌ک کۆمه‌کی له‌شـکری ده‌یدات به میسر.
خانم هه‌یدن ده‌شڵێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگه‌یاندنێـک له‌م باره‌یه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه.
شایه‌نی گوتنه سه‌رۆک ئۆباما له مانگی ڕابردوودا له وته‌که‌یدا له کۆبوونه‌وه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی حکومه‌تی کاتی میسر بڕیارێـکی داوه که له‌گه‌ڵ دیموکراسی گشـتگیردا ناگونجێت، وه پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکا بۆ میسر به‌نده به پـیاده‌کردنی دیموکراتی له‌و وڵاته‌دا.