شه‌ممه، دیپلۆماتی باڵای ئه‌مه‌ریکا هۆشداری دا که درێژه پێدانی قه‌یرانی سیاسی له واشنتن ده‌توانێت ئه‌مه‌ریکا لاواز بکات.
هه‌رچه‌نده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری گوتیشی پێی وانیه ئه‌مه ڕووبدات. کێری گوتی ئه‌گه‌ر داخرانی به‌شێکی حکومه‌ت هه‌روا 'به به‌رده‌وامی بمێنیته‌وه یانیش دووباره ببێته‌وه،' خه‌ڵکی ده‌توانن ده‌ست به پرسیار بکه‌ن سه‌باره‌ت به توانای وڵات بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر سیاسه‌ت و رێبازه‌کانی.
کێری ئه‌م تێبینیانه‌ی دا له میانه‌ی وتاری له کۆنفرانسی ڕێکخراوه‌کانی هاوکاری ئابوری ئاسیا-پهسهفیک که له دوڕگه‌ی بالی له ئه‌ندۆنێزیا به‌ڕێوه ده‌چێت؛ ئه‌و گوتیشی داخرانی حکومه‌ت"ڕووداوێکی کاتییه."
له هه‌مانده‌م ،بن به‌ستی سیاسی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی داخرانی به‌شێکی حکومه‌ت پێی ده پێنجه‌م رۆژی ناوه.
شه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما له وتاری رادیویی هه‌فتانه‌دا گوتی کۆمارییه‌کان نابێت دێموکراسی و حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا"بکه‌نه بارمته‌ی یاسایه‌کی تێپه‌ڕکراو" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵیان نیه. مه‌به‌ستی سه‌رۆک یاسای نوێ بیمه‌ی ته‌ندروستیه که هه‌روه‌ها به"ئۆباماکێر" ناسراوه.
به‌ڕێز ئۆباما و نه‌یاره کۆمارییه‌کانی له کۆنگرێس گه‌یشتونه‌ته بن به‌ست له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی داخرانی حکومه‌ت که له ئاکام زیاتر له 800،000 کارمه‌ندی حکومه‌ت بێ موچهبهڕێکراونهتهوه ماڵه‌وه و کاری ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاژانسه‌کانی حکومه‌ت ڕاگیراون.