دیپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتیان پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕێـکه‌وتن گه‌یشـتوون له باره‌ی خاڵه سه‌ره‌کیـیه‌کانی بڕیارێـک بۆ نه‌هێشـتنی عه‌مباری چه‌کی کیمیاوی سوریا.
گوتیشیان به‌ڵام هێشـتا ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک دانوسـتاندن ده‌که‌ن، له‌وانه چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی چه‌که‌کان.
ئه‌م تێبینیـیانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی دیپـلۆماتان به‌سه‌ر کۆسپـێـکی گه‌وره‌دا زاڵبوون و ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئاماژه‌کردن به به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بڕیاری تایبه‌ت به سوریا که ڕێگه به به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری و نالهشـکری ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی ئارامی و ئاشـتی.
جه‌ی کارنی گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی له لێـدوانێـکیدا پشـتڕاستی نه‌کرده‌وه زلهێزان به بڕیارێـک گهیشـتبن، به‌ڵام گوتی به‌ره‌وپـێشـچوونێـکی باش کراوه و هیوادارن کاره‌که به خێرایی به‌ره‌و پـێشـه‌وه بڕوات.
له مۆسـکۆش، سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پـێشنیاری کرد هێزی له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی سوریا بکرێت بۆ پاسه‌وانیکردن له‌و شوێنانه‌ی بڕیار ده‌درێت چه‌که کیمیاویـیه‌کانی لێ له‌ناوببرێن.