ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت هێشتا لایه‌نه‌که‌ی بڕیاری نه‌داوه کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌ت چۆن و له‌گه‌ڵ کێ پێکبهێنێت.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان به پله‌ی یه‌که‌م دێت، به‌ڵام هێستاش ناتوانێت هه‌ر خۆی به ته‌نیا حکومه‌ت پێکبهێنێت.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت به‌ڵام پارتی زیاتر بیری لای ئه‌وه‌یه حکومه‌تێکی بنکه فراوان پێکبهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ک بتوانێت خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ دانیشتوانی هه‌رێمه‌که دابین بکات.
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی بنکه فراوان پێکهێنرا، وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن یانی نه‌مان یان که‌مبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی ڕۆڵی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمه‌که‌دا، به‌ڵام به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌م هه‌رێمه له ڕووی ڕۆشنبیری و ئابوری و سیاسیه‌وه و له زۆر ڕووی تریشه‌وه پێویستی به ته‌بایی هه‌یه و پێویستی به ڕێکخستنی ناوماڵی خۆی هه‌یه تا بتوانێت ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و گرفته‌کان ببێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان (هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی پارتی) بڕیاری دا ببێته ئۆپزسیۆن ، مه‌حمود موحه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه بڕیاری یه‌کێتی خۆیه‌تی به‌ڵام پرسیار زۆرن ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کێتی بووه ئۆپزسیۆن و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی کرد ئه‌وا ئه‌گه‌ره‌کانیش له‌به‌رده‌م پارتیدا کراوه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه :

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ مه‌حمود موحه‌مه‌د