کارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌ی ئازادی و دادپه‌روه‌ی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر ده‌ڵێن شه‌وی سێشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای ڕۆژنامه‌که‌یان له ناوچه‌ی مهنیهل له قاهیره و هه‌موو که‌لوپه‌له‌کانیان به ئۆتۆمبیلی پـۆلیس بۆ شوێنێـکی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قاهیره گوتی ئه‌م کاره‌یان به‌پـێی ئه‌و بڕیاره کردووه که ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن دادگایه‌کی قاهیره‌وه ده‌رچوو و تیایدا کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی به هه‌موو دامودهزگاکانیـیهوه قه‌ده‌غه‌کرد و بڕیاریشی دا ده‌سـتبگیرێت به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی.
ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژنامه‌که که نزیکه‌ی 50 که‌س ده‌بن، له فهیسبوکهکهیاندا سه‌رزه‌نشـتی کاره‌که‌یان کردووه و ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی کوده‌تای سه‌ربازی پـێی هه‌سـتاون.