به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان له پله‌ی یه‌که‌مدایه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پله‌ی دووه‌مدایه و یه‌کێتی نیشتیمانیش به پله‌ی سێهه‌م دێت.
نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ڕێبین ڕه‌سوڵ له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردن گۆڕانکاری له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا به دوای خۆیاندا ناهێنن، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕانێکه له ژماره‌ی کورسیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کاندا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هاوکێشه‌ی سیاسی له پێکهێنانی حکومه‌ت ناگۆڕێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ژماره‌یه‌ک دۆسێ هه‌ن جیاوازی ڕوانینیان له‌سه‌ره و پرسی ده‌ستوری هه‌رێم له سه‌روی هه‌مویانه‌وه بۆته ناکۆکیه‌کی قوڵی نێوان پارتی و گۆڕان بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت زۆر قورسه له ئاینده‌دا ئه‌م دوو هێزه پێکه‌وه بتوانن له هاوپه‌یمانێتیه‌کدا کۆببنه‌وه، هه‌روه‌هاش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان نییه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبین ڕه‌سوڵ