ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆمه‌ڵێک گریمانه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی کردنی لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ده‌شیت ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ببێته هۆکارێک بۆ ڕێگه‌گرتن له هاوپه‌یمانێتی و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام ده‌شڵێت له سیاسه‌تدا هیچ شتێک ئه‌سته‌م نییه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حکومه‌تی بنکه فراوان پێکهێنرا ئایا کێ ده‌بێته ئۆپزسیۆن؟ به‌ڕێز فه‌ره‌ج پێداچونه‌وه‌یه‌ک به ساڵانی ڕابردوودا ده‌کات و ده‌ڵێت فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دوو لایه‌نی پارتی و یه‌کێتی بینرا و چوار ساڵی ڕابردووش ئۆپزسیۆنێکی به‌هێز بینرا، هه‌ر بۆیه ده‌کرێت حکومه‌تی بنکه فراوانیش تاقیبکرێته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌ڵێت پێویستی به زه‌مینه سازیه‌کی گرنگ و خواستێکی ڕاسته‌قینه هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مین فه‌ره‌ج