پاش داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، کاربه‌ده‌ستانی کۆمیسیۆن ڕایانگه‌یاند ڕێژه‌ی به‌شداربووان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا له سه‌رو له سه‌دا حه‌فتا بووه.
ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌گوترێت ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌شداریکردنه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ن بۆ به‌شداربوونی ده‌نگده‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، وه یه‌کێکیان بریتیه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه وه‌ک ئاسۆیه‌کی نوێ لێی ده‌ڕوانرا بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی وه‌ها ده‌کات نه‌خشه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان بگۆڕێت یان هاوسه‌نگی هێزه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت، ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی له پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن دێنه ئاراوه و وه‌ک دکتۆر ئومێد ده‌ڵێت له‌و هاوپه‌یمانێتیه نوێیانه‌دا ده‌شێت ڕۆڵی هێزه ناوچه‌ییه‌کانیش هه‌بن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق