پاکستان ڕاده‌گه‌ێنێت ڕێبه‌رێکی باڵای تالیبانی ئه‌فغانستانی ئازاد کردووه له هه‌وڵێکدا بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن عه‌بدول غه‌نی براده‌ر، که باڵاترین کاربه‌ده‌ستی تالیبانی ئه‌فغانی بوو له زیندانی پاکستان‌دا له ڕۆژی شه‌ممه ئازاد کرا. له‌م باره‌یه‌وه هیچ ورده‌کارییه‌ک نه‌دراوه.
به‌ر له ده‌ستگیر کردنی له ساڵی 2010 دا براده‌ر به به‌رپرسی پله دووی تالیبانی ئه‌فغانستان داده‌نرا. ناوبراو له نزیک شاری که‌راچی پاکستان ده‌ستگیر کرا. له‌و کاته‌دا بڕوا ده‌کرا که ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات سه‌ربه‌خۆیانه هه‌وڵی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستاندا بدات.