ڕۆژی شه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردسـتان به ڕووی زیاتر له 2.6 ملیۆن که‌س کراونه‌ته‌وه که مافی ده‌نگدانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه.
میقداد شه‌ریفى سه‌رۆكى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند که‌وا بۆ ئه‌م پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه 1245 بنکه و 6273 وێستگه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌کراوه. گوتیشی ده‌نگده‌ران 1129 کاندیدیان هه‌یه ده‌نگیان پـێ بده‌ن له چوارچێوه‌ی 31 قه‌واری سیاسی‌دا بۆ بڕکردنه‌وه‌ی 111 کورسی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی کوردسـتان که 11 کورسی بۆ کهمایهتیـیهکانی هه‌رێمه‌که ته‌رخان کراون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌ڕێوه‌چووه و کێشه و گرفتی گه‌وره ڕووی نه‌داوه.
جگه له هه‌ندێـک بنکه سکاڵا کراوه ئامێری مۆری ئه‌لیکترۆنی بووه‌ته خاوکردنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردن ڕتی ده‌که‌ن ئامێره‌که کاریگه‌ریـیه‌کی وه‌های هه‌بێت کاربکاته سه‌ر پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له باره‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌وه ناردووه.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ژماریه‌ک وێنه‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی ناردووه، ده‌توانن به گه‌وره‌یی له‌م لینکه‌دا بیانبینن.پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی کوردستان
Your browser doesn’t support HTML5
پـرۆسه‌ی ده‌نگدان له کوردستان