ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت ڕۆڵی گرنگی میدیایه له ژیانی کۆمه‌ڵگادا. له کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کانی دیموکراسیشدا میدیا ڕۆڵێکی ئێجگار سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه بۆ گه‌یاندنی زانیاریه‌کان به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
میدیایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به‌ردی بناغه‌ی دیموکراسیه‌ته و به‌های تایبه‌تی خۆشی ده‌بێت له بانگهشهکردنهکاندا بۆ هه‌ڵبژاردنه متمانه پێکراوه‌کان به‌تایبه‌تی کاتێک ئازادانه زانیاریه‌کان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاو ده‌کاته‌وه.
له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا وه‌ک پسپۆڕانی میدیا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن دوو خاڵ گرنگن، یه‌که‌میان ڕوماڵکردنی ئه‌وه‌ی سیاسیه‌کان ده‌یڵێن و دووه‌میش به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له‌و دۆسێیانه‌ی باس ده‌کرێن.
سیاسیه‌کان یان کاندیده‌کان قسه‌ی خۆیان هه‌یه و ده‌نگده‌رانیش گوێیان لێده‌گرن، به‌ڵام ڕۆژنامه‌وانان ئه‌رکێکی تریشیان له ئه‌ستۆیه پرسیاره‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان بخه‌نه ڕوو سه‌باره‌ت به گوتاره‌کان.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه، میدیا به‌گشتی (حیزبی، سێبه‌ر، سه‌ربه‌خۆ) ده‌توانن چ جۆره کاریگه‌رییه‌کیان هه‌بێت به‌سه‌ر ده‌نگده‌ری کورده‌وه؟
زۆرێک له ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستان (ڕۆژنامه‌وانانی ئازد) له‌و بڕوایه‌دان هێشتاش میدیای کوردی ڕێگه‌یه‌کی دوور و درێژی له‌پێشه تا ببێته هێزێک بۆ گۆڕانکاری.
جابۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین، گه‌ر میدیایه‌ک نه‌یتوانیبێت ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت له دروستکردنی ڕایه‌کی گشتیدا و له دیاریکردنی ئاڕاسته‌کاندا، ئیدی جێی خۆیه‌تی بپرسین ده‌بێت بوون یان نه‌بوونی ئه‌و میدیایه چ گرنگیه‌کی هه‌بێت له پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردندا؟
له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) به‌ڵێن ساڵح به‌و پرسیارانه‌وه ده‌چێته لای میوانه‌کانی به‌رنامه‌که‌ی:
کۆڕاڵ نوری، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
دکتۆر ئیبراهیم سه‌عید، پسپۆڕی میدیا له زانکۆی سلێمانی.
چ پرسیارێک پێویسته له کاندیده‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بکرێن؟
هه‌میشه سیاسیه‌کان و کاندیده‌کان ده‌خوازن له‌و بابه‌تانه‌دا قسه بکه‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت ، بۆیه پێویسته ڕۆژنامه‌وان پرسیاره‌کانی له ڕوانگه‌ی هه‌ست و خواستی خه‌ڵکه‌وه بێت و پرسیاره‌کانیشی به به‌ڵگه‌وه ئاماده‌کرابن و توانای هه‌بێت ڕاشکاوانه پرسیاره‌کانی خۆی له به‌رامبه‌ر بکات و ڕای لایه‌ن و کاندیده‌کانی تریش له‌سه‌ر هه‌مان دۆسێی هه‌ڵبژاردن بکاته بابه‌تی پرسیار.
میدیا چه‌ند توانیویه‌تی ببێته سه‌رچاوه بۆ ده‌ستنیشانکردنی جیاوازیه سیاسیه‌کان له نێو لایه‌نه‌کانی هه‌ڵبژاردندا؟
ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا:

کۆڕاڵ نوری

دکتۆر ئیبراهیم سه‌عید