ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ڕووسیا ئه‌لێکسی ناڤالنی داوای له لایه‌نگرانی کرد ناڕه‌زایی ده‌ربـبڕن له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی شـارهداری مۆسـکۆ که تیایدا سێرگی سۆبیانین سه‌ر به حکومه‌ت سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا.
ئه‌لێکسی که که‌سێـکی دژی گه‌نده‌ڵیـیه سه‌رزه‌نشتی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی کرد، ده‌ڵێت چه‌ندین پـێشـێلی گه‌وره کراون له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کاندا.
ئه‌نجامه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندران، نیشـانی ده‌ده‌ن سێرگی سۆبیانین 51% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه و ئه‌لێکسی ناڤالنی 27% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه. چوار کاندیدی دیکه ده‌نگێـکی ئه‌وتۆیان نه‌هێنابوو. ئه‌گه‌ر بهاتایه سێرگی سۆبیانین که‌متر له نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی بهدهسـتبهێنایه، ئه‌وا گه‌ڕی دووه‌م هه‌ڵبژاردن سـازدهکرا.
ئه‌لێکسی ناڤالنی گوتی ڕوون و ئاشـکرایه فرتوفێڵ له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کاندا کراوه و سێرگی سۆبیانین به‌و ڕێگه‌یه ئه‌و ژماره ده‌نگه‌ی به‌ده‌سـتهێناوه. گوتیشی خۆی و تیمه‌که‌ی دان به‌و ئه‌نجامانه‌دا نانێن و داوای سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه سێرگی سۆبیانین له لایه‌ن کریملنه‌وه پشـتگیری لێده‌کرێت و سه‌رۆکی پـێشـووی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی ڤلادیمیر پـوتن بوو و سێ سـاڵ له پـۆستی شاره‌داری مۆسکۆ بووه.