له وتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌یه‌که‌یدا سه‌رۆک براک ئۆباما هێرشه کیمیاییه‌که‌ی سوریای به به‌دترین هێرشی کیمیایی سه‌ده‌ی 21 ناودێرکرد.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دۆسێیه‌کی به‌هێزی له‌سه‌ر سوریا خستۆته به‌رده‌ست جیهان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا به‌رپرسه له‌و هێرشه تۆقێنه‌ره‌ی کردویه‌تیه سه‌ر گه‌لی سوریا، وه ده‌شڵیت ئه‌و هێرشه هێرشێکی ڕاسته‌وخۆ نه‌بووه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری مرۆڤ، به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕژدیشه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
له به‌شێکی تری وتاره‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ڕێکه‌وتنی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نییه ده‌بنه مایه‌ی کوژران و وێرانکردنێکی بێ جیاوازی نا مرۆڤانه‌وه به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌یه ده‌شێت ئه‌و جۆره چه‌کانه بکه‌ونه ده‌ست ڕێکخراوه تێرۆریسته‌کانه‌وه که خواستیانه زیانمان لێبده‌ن.
ئه‌م وتاره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی سه‌رۆک ئۆباما به هه‌وڵێکی تری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌بینرێت بۆ قه‌ناعه‌تپێکردنی گه‌لی ئه‌مریکا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری دژی سوریا.
وه‌هاش بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی 3 شه‌ممه په‌یامێکی تر ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئه‌مریکا بکات له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه.

Your browser doesn’t support HTML5
وتاری هه‌فتانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر سوریا