به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باراک ئۆباما هه‌وڵه‌کانی زیاد کردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی خۆجێی بۆ کردارێکی له‌شکری دژ به سوریا.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆییدا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر نه‌توانین به‌رپه‌رچی هێرشه ترسناک و تۆقێنه‌ره‌که‌ی سوریا بده‌ینه‌وه مه‌ترسی هێرشی زیاتری کیمیایی له داهاتوودا زیاد ده‌کات.
له وتاره‌که‌یدا که له ڕۆژی شه‌ممه بڵاو کرایه‌وه سه‌رۆک گوتیشی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمایی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه هێرشێکی ڕاستهوخۆبو بۆ سه‌ر که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی.
له کاتێکدا سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵی پته‌وکردنی پشتیوانی ناوخۆ ده‌دات بۆ هێرشێک دژ به سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کێری فشار ده‌خاته سه‌ر وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه بکه‌ن.
جۆن کێری له لیتوانیا له‌گه‌ڵ دیپلۆماتانی بیانی کۆده‌بێته‌وه.