فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت پـێویسته یه‌کێتی ئه‌وروپا چاوه‌ڕێی ڕاپـۆرتی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌کات سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا، وه قه‌ناعه‌تی به‌وه هه‌بێت ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د به‌رپـرسیاره له‌و هێرشه کیمیاویـیهی ڕۆژی 21 ی مانگی هه‌شت کرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق.
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له لیتوانیا گوتی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاریان ئه‌وه نیـیه کێ هێرشه‌که‌ی کردووه، به‌ڵـکو ته‌نها ده‌توانن پـشـتڕاستی بکه‌نه‌وه چه‌کی کیمیاوی به‌کارهاتووه یان نا، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌که‌ی لای هه‌موو لایه‌که.
فه‌ڕه‌نسا تاکه وڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپایه که به ئاشـکرایی پـشـتیوانی له سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات له هێرشی له‌شـکری له دژی ڕژێمی سوریا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ربێت و پـێویستی کرد به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام بدرێت.