کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن وه‌زیری ناوخۆی میسر سه‌رۆکی گشتی زیندانه‌کانی گۆڕیوه، دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ده‌ڵێن ڕێگای به کۆبوونه‌وه‌ی نێوان زیندانیـیه ئیسلامیـیه‌کان داوه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایش له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند محه‌مه‌د ئیبراهیم وه‌زیری ناوخۆ، موسته‌فا بازی له کاره‌که‌ی لاداوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هیچ ورده‌کارییه‌کی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌دراوه.
ئه‌م هه‌نگاوه دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه بوو که ڕایانگه‌یاند باز چاوپۆشی کردووه له کۆبونه‌وه‌کانی ناو زیندانی نێوان ڕێبه‌رانی ئیخوان ئه‌لموسلمین و ئیسلامییه‌کانی دیکه، و ڕێگه‌ی پێداون له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ستان ئیخوان ئه‌لموسلمین تاوانبار ده‌که‌ن به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێک بۆ ناسه‌قامگیرکردنی میسر. کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش سه‌دان ئه‌ندامی ئه‌و گروپه‌یان ده‌ستگیر کردووه.