سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق له ڕاگه‌یاندنێکدا دژی ئه‌و ڕێوشوێنانه وه‌ستاوه‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که گرتویانه‌ته به‌ر.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی ده‌ڵێت خۆپیشاندان مافێکی ده‌ستوریی وڵاتیانی عێراقیه.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی تا ئێستای داوا سه‌ره‌کیه‌کانی خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سوننه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ئه‌و داواکاریانه به ژماره‌یه‌ک داوای ئاینزایی داده‌نێت و نه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو ته‌واوی جم و جۆڵی عه‌ره‌بی سوننه ده‌خاته خانه‌ی ئاینزاییه‌وه.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا و ژماره‌یه‌ک له شاره‌کانی تری باشوری عێراق که دۆسێی موچه‌ی خانه نشینی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی تری عێراق کرابوونه دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و خۆپیشاندانانه، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت به دووری نازانێت هه‌ندێک له‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانانه‌دا هه‌یه کاریگه‌ری مه‌رجه‌عه ئاینزاییهکانیان له‌سه‌ر بێت و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ده‌ستێوه‌ردانانه‌ش بۆ ئایندهی عێراق و بۆ پرۆسه‌ی دیموکراسی و بۆ پێکهێنانی عێراقێکی نوێ کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا