سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له میانه‌ی وتارێکیدا ئاماژه به ڕاگه‌یاندنی بارێکی توندوتۆڵی ئاسایشی ده‌کات له وڵاته‌که‌یدا ئه‌گه‌ر هاتوو هێرش کرایه سه‌ر وڵاتی سوریا له لایه‌ن ڕۆژئاواوه.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵیت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندی نییه به ڕه‌وشی سوریاوه ، وه‌ک ده‌ڵێت پهیوهندداریشه به بارودۆخی ئاسایشی عێراقیشه‌وه.
خانم تاڵه‌بانی ده‌ڵێت له ده‌می هه‌ر هێرشێکدا بۆ سه‌ر سوریا مه‌ترسی تێوه‌گلانی هه‌موو ناوچه‌که هه‌یه وه‌ک حیزبوڵای لوبنان و کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ردوو ئاینزای شیعه و سوننه‌ش له عێراقدا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کان له په‌رله‌مان ده‌شڵێت ژماره‌یه‌ک ڕێوشوێن هه‌ن پێویسته حکومه‌تی عێراق بیانگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی وڵاته‌که بۆ ڕێگه‌گرتن یان که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی شه‌ڕی سوریا له‌وانه وه‌ک ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی پێده‌کات پێویسته عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌یی و ناوخۆییش کاربکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی