ڕوسیا داوا له سوریای هاوپه‌یمانی ده‌کات هاوکاری شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات و ڕێگایان پێبدات له‌و ئیدیعایانه بکۆڵنه‌وه که گوایه چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له‌م هه‌فته‌یه‌دا له نزیک دیمه‌شق به‌کارهاتووه.
ڕۆژی هه‌ینی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کێری له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕژد له‌سه‌ر قسه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بکرێت که ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا چه‌کی کیمیاویان به‌کار هێناوه.
ڕوسیا ڕاشیگه‌یاند سه‌رهه‌ڵداوانی دژ به حکومه‌تی سوریا پێوسیته کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بپارێزن.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ڕایگه‌یاند هه‌ر به‌کارهێنانێكی چه‌کی کیمیاوی له سوریا به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت و ئه‌وه‌ش هه‌لومه‌رجێکی ڕژد به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. بان کی موون ڕاشیگه‌یاند نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕه‌سمی داوای له سوریا کردووه ڕێگا بدات به کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لێکۆڵێنه‌وه‌کانی خۆیان به خێرایی له‌و جێگایه ئه‌نجام بده‌ن که گوایه له ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشی کیمیاوی کراوته سه‌ر. سوریا نکۆڵی له‌وه ده‌کات چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێنابێت.
سه‌رۆک ئۆباماش به که‌ناڵی (CNN) ی ڕاگه‌یاندووه، له ئێستادا کاربه‌ده‌ستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه کۆده‌که‌نه‌وه. گوتیشی ئه‌گه‌ر چه‌کی کیمیاوی له سوریا به‌کارهاتبێت ئه‌وا بێگومان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌کی زۆره.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کرۆکی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا به‌ستراوه به شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه، و ده‌بێت ئه‌وه مسۆگه‌ر بکه‌ین چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ تێکه‌ڵ نه‌بێت و هاپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا و بنکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمه‌که‌دا بپارێزرێن.