بڕیاره ڕۆژی 21 ی مانگی 9 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکرێت.
ئۆپزسیۆن ده‌ڵێت دوو لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی هه‌رێم (پارتی و یه‌کێتی) له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بیانودان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ئاسۆس هه‌ردی: کێشه‌ی ناوه‌کان ته‌کنیکی نییه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌کانه‌وه ههیهنه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که که‌متر له یه‌ک مانگی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن هێشتا هه‌ست ناکرێت له‌و هه‌رێمه له ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌ژیت و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیش زۆر به ته‌نگ هه‌ڵبژاردنه‌وه نین.
هه‌ربۆیه‌شه به‌لامه‌وه زۆر گرنگه بزانین ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت یان نا؟
ئه‌م پرسیاره‌م له دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کرد. گه‌شه دارا له فراکسیۆنی کوردستانی و عه‌بدوڵا ی مه‌لانوری له فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
گه‌شه دارا ده‌ڵێت کردنی هه‌ڵبژاردن که‌وتۆته سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری قایل بوونی لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌و لیسته‌ی ده‌نگده‌ران که کۆمیسیۆنه و هاوکات عه‌بدوڵای مه‌لا نوریش ده‌ڵێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت یان نا له‌م هه‌رێمه ته‌نها لای خوا و پارتی و یه‌کێتیه.
عه‌بولڕه‌حمان خه‌لیفه: باڵیۆزخانه و کونسوڵخانه‌کانی وڵاتان له به‌غدا و له هه‌رێمیش و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ئاگادارکراونه‌ته‌وه تا بێن و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم بکه‌ن
ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته په‌یامێکی دیموکراسیانه‌ی هه‌رێمه‌که؟
میوانه‌کانی به‌رنامه:
عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه له کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
پارتی و یه‌کێتی له‌لای خۆیانه‌وه له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران کۆک نین و یه‌کێتی داوای چاکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمارانه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌کات ئه‌وجا هه‌ڵبژاردن بکرێت و پارتیش ده‌ڵێت با هه‌ڵبژاردن له واده دیاریکراوهکهیدا بکرێت.
زانیاری ته‌واو له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا 22 ی هه‌شتی 2013