پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا ئه‌و لێـدوانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیای ڕه‌تکرده‌وه که گوتبوی په‌که‌که به‌شێـکی که‌می هێزه‌کانی له تورکیا کشـانۆته‌وه.
په‌که‌که له به‌یانـنامه‌که‌دا ده‌ڵێت ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆغان چه‌واشه‌کارین و نازانرێت ئایا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاپـۆرتی هه‌ڵه ئه‌و لێـدوانه‌ی داوه یان کارێـکی به مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی تورکیایه. ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌شـێـک له کشـانه‌وه‌که له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه تۆمارکراون.
پاشـان ده‌ڵێت به پـێچه‌وانه‌وه حکومه‌تی تورکیا هه‌نگاوی به ئاڕاسته‌ی ئاشـتیدا نه‌ناوه له کاتێـکدا تاکه فیشهکێـکیش له لایه‌ن هێزه‌کانی په‌که‌که‌وه به هێزه‌کانی حکومه‌تی تورکیاوه نه‌نراوه.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له ده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی له تورکمانسـتان، گوتی په‌که‌که ته‌نها 20% ی هێزه‌کانی له تورکیا کێشـاوه‌ته‌وه و زۆربه‌یان ژن و منداڵ و پهکـکهوتهن.