کاربه‌ده‌سـتانی دادی میسر ده‌ڵێن ڕه‌نگه حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئازادبکرێت.
ده‌ڵێن دادگای تاوانه‌کانی قاهیره بڕیاری ئازادکردنه‌که‌ی دا له دادگاییکردنێـکیدا به که‌یسێـکی گه‌نده‌ڵی که تیایدا موباره‌ک و هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی به خواردنی پاره‌ی کۆشکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی تاوانبارکرابوون.
پـێشـتر موباره‌ک له دوو که‌یسی دیکه به بێ تاوان دانرا، یه‌کێـکیان کوشـتنی خۆپـیشـانده‌ران له میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سـاڵی 2011 و ئه‌وی دیکه‌یان پـهیداکردنی پاره به شێوه‌یه‌کی نایاسایی.
هه‌رچه‌ند موباره‌ک له‌سه‌ر کوشتنی خۆپـیشـانده‌ران دادگایی ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام به پـێی یاسای میسر ده‌توانرێت هه‌تا دوو سـاڵ ده‌سـتگیربکرێت به‌ر له‌وه‌ی دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.
موباره‌ک هه‌روه‌ها دادگایییه‌کی دیکه‌ش ده‌کرێت، ده‌ڵێن له نێوان سـاڵانی 1981 بۆ 2011 حوسنی موباره‌ک و خێزانه‌که‌ی دیاری‌یان له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌هرام وه‌رگرتووه، به‌ڵام فه‌رید ئه‌لدیب پارێزه‌ری موباره‌ک ده‌ڵێت به‌های زۆربه‌ی ئه‌و دیارییانه دراونه‌ته‌وه.