وه‌زیری پێشووی به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌مدایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌ک.
ئاژانسی نیمچه‌فه‌رمی فارس له زاری ژه‌نه‌راڵ ئه‌حمه‌د واحیدیهوه ده‌ڵێت که ئێران گه‌یشتۆته ئاستی خۆی له به‌رهه‌مهێنانی موشه‌که‌کان به ته‌کنه‌لۆژیای ناوخۆیی وڵاته‌که‌وه بۆ دروستکردنی سوته‌مه‌نی ڕه‌ق و هه‌روه‌هاش نه‌خشه‌ڕێژی و دروستکردنی موشه‌کی زه‌وی- زه‌وی دوورهاوێژ.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ژه‌نه‌راڵ واحیدی ئاماژه‌شی به‌وه کردووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئێران له بواری دروستکردنی موشه‌کدا به پله‌ی یه‌ک دێت و هیچ زانیاری و ورده‌کاریه‌کی تری باس نه‌کردووه.
کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبه‌ناو به‌رهه‌مه له‌شکریه‌کانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ناتوانرێت له سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه پشتڕاست بکرێنه‌وه.
هه‌ندێک له موشه‌که زه‌مین – زه‌مینه‌کانی ئێران وه‌ها مه‌زه‌نده کراوه بگه‌نه ئیسرائیل و هه‌روه‌هاش بنکه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا.
واشنتۆن و ته‌لئه‌ڤیڤ بژاره‌ی له‌شکری دژ به دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێرانیان به دوور نه‌زانیوه.
تاران به‌رده‌وام نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی له هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدا بێت.